لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان هۆکاری دواکەوتنی سێ موچەی لیواکان ئاشکرادەکات

  2021-03-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێـشمەرگەی پەرلەمان ڕایگەیاند بەپێی بەدواداچوونەکانیان هۆکاری دواکەوتنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان بەهۆی نەناردنی پارەکەوەیە لەلایەن ئەمریکاوە.

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند بابەتی سێ موچەکە هەڵنەوەشاوەتەوە،بەڵام هیچ وادەیەک نیە بۆ دابەشکردنی چونکە پارەکە لە ئەمریکاوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشی قسەیان لەگەڵ ئەمریکیەکان و هاوپەیمانان کردوە ئەوانیش دەڵێن لەهەوڵدان بە زوترین کات پارەکە بگات و دابەشبکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند ئەوان و وەزارەتی پێشمەرگەش داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە حکومەتی هەرێم خۆی موچەی مانگی دووی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکات هەتا پارەکەی ئەمریکا دەگات،بەڵام هێشتا وەڵامیان وەرنەگرتووە.

هەروەها ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی سێی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەکە موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەشی تێدایە،بەو پێیەبێت ئەم مانگە حکومەتی هەرێم خۆی موچەکەیان دابەشدەکات.


ڕیکلام