ئەردۆغان: تورکیا ناچارە سامانی ئاو لەگەڵ سوریا و عێراق دابەش بکات

  2021-03-29  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سورە لەسەر دابەشکردنی ئاو لەگەڵ هاوسێکانی وەک سوریا و عێراق.

لە وتەیەکدا لە میانی ئاهەنگێکدا کە بەبۆنەی کردنەوەی ٣٦٣ دامەزراوەی تایبەت بە ئاوەوە ڕێکخرابوو، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرباری دیاریکراوی سەرچاوەکانی ئاو، بەڵام ئەنکەرە سورە لەسەر دابەشکردنی سامانی ئاو لەگەڵ هاوسێکانی.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا دەوڵەتێکی دەوڵەمەند نییە بە ئاو، وەک ئەو بڕوایەی کە بڵاوە لە کۆمەڵگەدا.

ڕوونیشیکردەوە، تورکیا مەترسی هەیە سەبارەت بە ئاو، بۆ دەبێت قەبارەی بەکارهێنانی ئاو لە لایەن تاکی وڵاتەکەوە لەبەرچاو بگیرێت.

لە میانی وتەکانیدا ئەردۆغان دوویاتیکردەوە "تورکیا ناچارە بە دابەشکردنی سامانی ئاوی دیاریکراوی وڵاتەکەی لەگەڵ  هەردوو دەوڵەتی هاوسێی عێراق و سوریا".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوونیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک بایەتی ئاویان وەک دۆسیەیەک بۆ هەڕەشە و سازش بەکار نەهێناوە لە پەیوەندییە هاوبەشەکانیان.

جەختیشیکردەوە تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی دادپەوەرانەی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ئاو.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق چەند جارێک شاندی فەرمی هۆی ڕەوانەی تورکیا کرد، بە مەبەستی بەردانەوەی ئاوی پێویست بۆ وڵاتەکەی، بە تایبەت لە دوای وەرزی بەهارەوە سەرچاوەکانی ئاوی ڕوباری دیجلە و فوڕات لە ناوخۆیی عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەچن، بۆیە بە گشتی پشت بەو بڕە ئاوە دەبەستێت کە لە تورکیاوە بەردەدرێتەوە.



ڕیکلام