دەستبەسەر بڕێک کۆکاین گیراوە براندی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەسەر بووە

  2021-04-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی ئەمریکا بڕی ٥٠ کیلۆ مادەی هۆشبەری لە جۆری کۆکاین دەستبەسەردا گرتووە، لەو زەرفانەدا کە تێوەیان پێچراوە، براندی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆی پێی پرتوگالی هەڵگرتووە.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، دوای هەڵمەتێکی هێزەکانی پۆلیسی  شاری نیویۆرک، توانیویانە دەستبەسەر دەمانچەیەکی پڕ لە گولـلە و بڕی ٢٠٠ هەزار یۆرۆ و ٥٠ کلیۆگرام لە مادەی کۆکایندا بگرن.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ئەو شوقەیەی هەڵیانکوتاوەتە سەری لە لایەن پۆلیس و هێزەکانی قەلاچۆکردنی مادەهۆشبەرەکانەوە چاودێری کراوە، دوای وەرگرتنی یاداشتی پشکنین دەستبەجێ هەڵمەتێکیان کردووەتەوەتە سەر شوقەکە و دەستبەسەر ٥٠ زەریقی کۆکایندا گیراوە، کە هەریەکەیان بڕی یەک کیلۆ گرام لەو مادەیە پیکهاتووە و برادنی (CR7 )ی ڕۆناڵدۆی تایبەت بە ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی پێوە بووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوە کراوە لە شوقەدا دەتیشی گیراوە بەسەر دەمانچەیەک و بڕیک پارە و ئامێرێکی پارە ژماردن و کەلوپەلی دابەشکردنی مادەی هۆشبەر.

 بڕاندی (CR7 ) کورتکراوەی ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە کە هەڵگری درێسی ژمارە ٧ لە یاریەکاندا.

 

 



ڕیکلام