نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

  2021-04-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخەکەی بەرزبوونەوەی تۆمار کرد لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا.

بە گوێرەی داتاکان نرخی بەرمیلێک نەوتیى خاوی برنت بەرز بووەوە بۆ ٦٢ دۆلار و ٧٧ سەنت.

بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و نرخی  بەرمیلێک گەیشتە ٥٩ دۆلار و ٣٠ سەنت.

ئەو بەرزبوونەوەیەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ ٦١.٥٦ سەنت .

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە هەمان شێوە دابەزینی زۆری تۆمار کرد و نرخی بەرمیلێک هاتە خوارەوە بۆ ٥٧.٩١ سەنت.

بەپێی داتای دوو ڕۆژی ڕابردووی بۆرسەکانی جیهان، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا .

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

 یەکێک لەو وڵاتانەی کە بودجەی وڵاتەکەی بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت عێراقە، بەشێوەیەک هەموو دابەزین و بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر ئابوری و گوزەرانی خەڵکەکە .



ڕیکلام