شانەیەكی نووستوی داعش لە كەركوك دەستگیركران

  2020-07-18  | 
کەرکوک
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم


هەواڵگری عێراقی بەهاوبەشی لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپا توانیان شانەیەكی نووستوی داعش كە لە سێ كەس پێكهاتبوون لەسنوری كەركوك دەستگیربكەن. 

جەودەت عەسافی وتەبێژی هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە پڕۆسەیەكی خێرادا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی لیوای 61ی تایبەت توانرا سێ كەس دەستگیر بكەین كە ڕاستەوخۆ كاریان بۆ ڕێكخراوی داعش دەكرد. 

ناوبراو وتیشی پاش دەستگیركردنی ئەو سێ كەسە كە وەك شانەیەكی نووستوی چالاكی داعش بۆ ڕێكخراوەكە كاریان كردووە بەمادەی چواری تیرۆر ڕادەستی دادگا كراون. 

هاوكات لەنێوشاری كەركوكیش هێزەكان داواكراوێكی دیكەیان دەستگیركرد كە لەبنەڕەتدا خەڵكی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینە و لەكەركوك ناوی ( ل.س.ز ) بووە، دەستگیر كراوەكە لە گەڕەكی رزگاری دەستگیركراوە و بەیەكێك لەمەترسیدارترین داواكراوانی داعش دادەنرێت لە ناوچەكە. 


ڕیکلام