نرخى نەوتى برێنت بەرزبوەوە

  2020-07-30  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ پینجشەممە 30ی تەمموزی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیووە .

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 43 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە بە 43 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە .

هاوكات هەر ئەمڕۆ نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، دوێنێ لەم كاتەدا بە 40 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات .


ڕیکلام