زیانلێكەوتوانی ئاوارەكانی دهۆك قەرەبوو دەكرێنەوە

  2020-08-05  | 
وێنەى کاتى ئاگرکەوتنەوەکە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە قەرەبووکردنەوەى سەرجەم ئەو زیانانەى بەهۆی ئاگرەكەی ئەمڕۆی كەمپی كبرتو2ی ئاوارەكانی دهۆكەوە كەوتەوە.

عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی لقەكانی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێك لە خێمەكانی كەمپی كبرتو 2ی پارێزگای دهۆك كەوتوەتەوە، زیاتر لە پێنج خێمە بەتەواوی سوتاون و زیانی زۆری لێكەوتوەتەوە .

وتیشی:" ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران بڕیاریداوە كە سەرجەم ئەو ئاوارانەی بەهۆی سوتانی خێمەكانیانەوە زیانیان پێگەیشتوە قەرەبو بكرێنەوە ".

عەلی عەباس ئاشكراشیكردوە، ژمارەیەك خێمە و خۆراك و كەلوپەلی تەندروستیان بۆ خێزانە زیانلێكەوتوەكان رەوانەی دهۆك كردوە.



ڕیکلام