ئەو ئاوارەی لە دهۆک خێمەکەی سووتا قەرەبووکرایەوە

  2020-08-08  | 
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی سووتانى خیمەى ئاوارەیەک لە سنورى پارێزگاى دهۆک، وەزارەتی کۆجوکۆچبەرانی عێراق هاوکاریی گەیاندە ئەو ئاوارەیە.
 مازن شنگالی
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی سووتانى خیمەى ئاوارەیەک لە سنورى پارێزگاى دهۆک، وەزارەتی کۆجوکۆچبەرانی عێراق هاوکاریی گەیاندە ئەو ئاوارەیە.

محەمەد بەبەواتی، بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنى نووسینگەی دهۆکی وەزارەتی کۆچووکۆچبەرانی عێراق بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، دواى بڵاووبوونەوەى هەواڵی سووتانی خێمەی ئاوارەیەکی ئیزیدی لە کەمپی ئیسیان لە قەزای شێخان لە (تۆڕى هەواڵى ژیان)، وەک وەزارەت هاوکاریان گەیاندە ئەو خێزانە.

وتیشى، هاوکاریەکان لە خێمە و کەلوپەلی خواردن و جلوبەرگ و چەند کەلوپەلێکی نێوماڵ پیکهاتوون .

ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژ دا خێمەی ئاوارەیەکی ئێزیدی بە ناوی خێرو سەعدۆ، دوو جار سووتاوە، ناوبراو لە رێگەى ژیانەوە دواى لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەهانایەوە بچن.



ڕیکلام