دۆناڵد ترەمپ: هەست بەباشی دەکەم

  2020-10-03  | 
واشنتن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە ئێستادا هەست بەباشی دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، پزیشک و کارمەندانی سەنتەری گرەیت واڵتەر ڕید و سەرجەم پزیشکانی وڵاتەکەی زۆر سەرسوڕهێنەرن و لەشەش مانگی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

دەشڵێت، "بەهاوکاری ئەوان، هەست بەباشی دەکەم".

ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ میلانیای هاوسەری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و پێشتریش تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن (CNN ) بڵاویکردبووەوە کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، دووچاری کێشەی هەناسەدان بووەتەوە.



ڕیکلام