ئەو مێژووە بەڕاستی بکرێت بەفلیم فرۆشتنی کچی شەنگال و سەربڕینی پیاوی شەنگالە نەک قەناسە تەقاندنی ژنێک !
ئەگەر ئەو مێژووە بەڕاستی بکرێت بەفیلمر ئەبێت ئەو ٥٠٤ دەفتەر دۆلارە لەکابرا وەربگریتەوە و ئەوانەی پێدادگایی بکرێت کەھەڵھاتن، ئینجا شەڕەکە نەک ژنی تێدا نەبوو پیاوەکانیشیان ھەڵھاتن ! سیروان بەرزانی وتی ھەڵھاتنیش دەبێتن !
ئێستا خەریکن مێژووی کۆبانێ ئەدزن و ئەیکەن بەمێژووی خۆیان لەمەخمور!
ڕێی تێناچێت باوکی باوکم ڕێی تێناچێت، کابرا خۆی بتەقێنێتەوەو لە ھێڵی لۆڤ بترسێت, بۆی نابێت کابرا جیھادی بێ و لەسلیکۆن بترسێت... ئەمە بەحساب لاسایی فیلمەکانی شەری دووەمی جیھانی کردوەتەوە، بەڵام خێر خوایەک نەبووە پێی بڵێت: کام ھێزی ژن و کام قەناس بەدەست و کام شەڕەو لەکوێ ؟!!!
من تائێستا نەمدیوەو نەمبیستووە، ھیچ ھێزێکی پێشمەرگەی ژن شەڕێکی سەختی کردبێت لەگەڵ دا.عـ.ـشدا.
جا ئەو ساڵە کۆمەڵێکیان بەناوی فلیمی پێشمەرگەوە بردبوو بۆ فەرەنسا، ھەرکە ئەتبینین یەکسەر گەندەڵیت ئەکەوتە بیر ، لەبری حەماس بتگرێت پێکەنین ئەیگرتیت...
گوێرەکەیش ئەزانێت ئارین میرکان لەمشتەنور خۆی تەقاندەوەو پەیامنێرەکەی ڕوناھی ئەیوت :چما دەس لەشنگال بەردەن، چما دەڕەڤن؟! کابرایش خۆی چەمەلوغ ئەکرد بەپشتی زیلێکەوە ئەیوت شکست شکست .
ھەژدە ھەزار ڕاکەڤان لەدەست دوو سەد چەکدار ھەڵئەھات...
ئیتر ئەوە باسی جیاوازی موسای کۆبانێ و کەمال کەرکوکی بابووەستێت ...!
جا ئەوە ساڵێکیان ڕووداو نوسیبووی کاتی ڕاپەڕین نێچیرەوان بەرزانی وتاری بۆخەڵک داوە لەسلێمانی !!!
لەمێژووی دواناوەندیدا قازی موحەمەدیان کردوە بەتەسلیم بوو ھەڵھاتن بەئاوی ئاراسدا کراوە بەداستان !
خۆلاسەی کەلام پارەکەتان لێئەدزن بۆئەوەی میژوویەکی تەزویری بۆخۆیان پێ دروست بکەن ! پارەکەتان لێئەدزن بۆ ئەوەی مێژووی پێبدزن .
ھەموو کوردو ھەموو جیھانیش ئەزانێت کچ و ژنی کام ھێزەبوو بەرامبەر بە دا.عـ.ـش شەڕی ئەکرد، سەختترین شەڕی ئەو ھێزە لەکۆبانێ بوو نەک لەقەلفری شەنگال !
پارەی ھەموو نەوتی کەرکوک بدەن بەفلیم ئێوە ھەر ئەو داستانەی ڕوناھی تیڤی تان ھەیە ژن تیایدا بەشدار بێت، کە ئەیوت چما دەست لەشەنگالێ بەردەدەن چما .
ئیتر ئاوایە دنیا ئارین میرکان خۆی بە دا.عـ.ـش ئەتەقێنێتەوەو ئاڤان جەمال بەسەر فەرشی سورا ئەڕوات !