حاکم شێخ لەتیف پارلەمانتاری پێشووی پارلەمانی عیراق لەبارەی ڕیفراندۆمەوە دەنوسێت:
پێش ڕیفراندۆم لە کۆڕیکدا بە ناونیشانی (ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم ریفراندۆم ) لە قاوەخانەی جەمال عیرفان بە کورتیەکەی وتم:
مادام ئێمەی خەڵکی کوردستان بە ویستی خۆمان دەنگمان داوە بەدەستوری عێراق وچارەنوسی خۆمان لە شێوەی فیدرلی لەناو دەوڵەتی عێراقدا دیاری کردوە بۆیە ریفراندۆم لە روی یاساییەوە ناتوانرێت ئەنجامی هەبێت تەنها بە دوو شێوە نەبیت:
۱ـ بە ڕیک کەوتن لەگەڵ دەوڵەتی فیدرال (واتە عێراق) چونکە لە دەوڵەتی فیدراڵدا مافی جیابونەوە نیە ئیلا لە ڕیگای هەمواری دەستورەوە نەبیت ئەوەش پێویستی بە رەزامەندی دەوڵەتی فیدراڵە. یان بە دابەش بوونی خودی دەوڵەتە فیدرالیەکە.
۲ـ یان هێزی گەورەو پاڵپشتی دەوڵەتی زل هێزت هەبێت و بتوانی لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بیکەی یان بە زۆر بیسەپێنی و بیکەی بە ئەمری واقیع و کۆمەڵگای نیوەدەوڵەتیش ئیعتیرافت پێ بکات یان مامەڵەت لەگەڵ بکات،
غەیری ئەوە ئاسانی سارد کوتانە و ئەنجامی نابێت .
بەداخەوە نەک هەر ئاسنی سارد کوتان نەبوو بەڵکوو لە ئەنجامی پیاکێشانی ناعاقڵانەی ئاسنەکە، هەڵگەرایەوەو بەرخۆمان کەوت و نیوەی جەستەمانی بڕی و بردی و ئەوەی تریشی لاواز و نەخۆش کرد.
ئەوانەش کە هۆکاری بوون لە جیاتی لیپرسینەوە کردن لەگەلیان یان هیچ نەبیت داوای لیبوردن کردن شانازی پیوە دەکەن، جانازانم بەراستیانە یان لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەڵین دۆڕاو دەڵیت ئەگەر نەڵێت:
لە دەوڵەتیکی تەواوەوە هاتوینەتەوە سەر ئاستی پاریزگا.
لە قەرەهەنجیرو قوشتەپەوە تا حەمرین هیندەی روبەری دەیەها دەوڵەتە .