دوینێ لە گردەکەی مامە یارە دە وانزە عەرەبی عەگال بەسەرم بینی، لەبەرخاتری مەلایاسین سی پێی لەبەردەمیاندا ھەڵەپریم

  29/09/2026  |    875 جار خوێندراوەتەوە

 دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا نوسەری تەنزئامێز لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە تەنزەوە بەناوی " لە شوێنان باسی ناکات
"  دەنوسێت:

خۆزگە حزبەکەمان حەبی مەنعی تەوزیع ئەکرد، مەنعی دەنگدان.

 خۆشترین خەبەر کە حکوومەت بتوانی ڕایبگەیەنێت: ماوەیەکی تر وەختی دانوولەیە.

کابرای ئەمریکی کە دڵخۆشی داینەوە و وتی: موشکیلەکەتان گەورە نییە، عەیب نەبی شوێنەکەتان چووکە.

ساڵی ١٩٩١ مەجال هەبوو قەتلو عام بکڕین، بەس بێ ئەقڵ بووین کۆڕەومان کرد.

 هەتا نەتوانی لە مۆبایلەکەتەوە بکێشی بە دەمی زەلامدا، باسی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیام بۆ مەکە.

 نەتیجەی ئەشیعەکەی ئەژنۆم دەڕچوو، دوکتۆر وتی شکور ئەقلتی تیا نییە.

 (بەخوا گەندەڵە)، ڕستەیەکە لە عێراقدا بۆ هەموو کاربەدەستیک راستە.

لای ئێمە پیاوی ئاسایی ئەوەیە کە ڕەسمی ئافرەتی بینی لایکی بکات.

 جاران نەمان ئەویرا فەزە بکەین، بەڵام شتیک هەبوو پێیان ئەگوو شۆڕش، ئێستا تەنیا هەر فەزەنەکردنە ماوەتەوە.

 ژینگەکەمان ئەوەندە پیسە، ئەتوانی بیکەی بە پەنجەمۆری وەکیل وەزیری نەوتی عێراق.

 گەورەترین موشکیلەمان ئەوەیە کە کابینەی نوێ دروست ئەبێ، بۆ ئەوەی جینیوی پی بدەین.

 فیفا ئەڵی شەرتی سەرۆکی داهاتووی حکوومەت ئەوەیە یاریکەرێکی موحتەریف بێ، بتوانێ باشتر یاری بە ئەقلمان بکات.

 دوینی لە گردەکەی مامە یارە دە وانزە عەرەبی عەگال بەسەرم بینی، لەبەرخاتری مەلایاسین سی پێی لەبەردەمیاندا هەڵەپریم.

 چات جی پی تی ئەوەی باشە سوئالی قۆری لێ بکەی لە شوێننان باسی ناکات.

زیاتر