من لە دەوامی پزیشکیی دادوەریم و خاتوونێکی گەنجی جوان دێت بۆ پشکنینی کچێنی !
-من دەپرسم، بۆ هاتووی خانمی جوان؟
-ئەو وەڵام دەداتەوە: من دەمەوێ جیاببمەوە لە هاوسەرەکەم، دادوەر ناردوومی بۆ پشکنینی دڵنیابوونەوە لە مانەوەی کچێنیم !
-چەندە هاوسەرگیریتان کردووە؟
-من ماوەیەکی زۆرە (ساڵێک زیاترە) هاوسەرگیریم کردووە و بە خۆشەوسیتسیش هاوسەرگیریم کرد، بەڵام ئێستاش کچم !
-چۆنە ئەمە؟
-هاوسەرەکەم ئالوودەی سایتە پۆڕنەکان و سێکسی ئۆنلاین بوو، ئیدی لەبەر ئەو کردەوە ناشیرینانە نەیدەتوانی چێژ لە من ببینێ و گرنگیم پێبدات و وەکوو هەر هاوسەرێکی ئاسایی سەیرم بکات .
-هەوڵتان نەدەدا واز لەو کردەوانە بهێنێ؟
-هەوڵیشی دەدا، بەڵام تەواو ئالوودە بووبوو، دیسان دەچووە سەر سایتە پۆرنەکان و چاتەکانی سێکسی ئۆنلاین، بۆیە من بێ ئومێد بووم و بڕیاری جیابوونەوەم داوە
کە پشکنینمان بۆ کرد، ڕاستیکرد، هێشتا هەر کچ بوو !
گرنگە کۆمەڵناس، دەروونناس، پزیشکانی دەروونی و هەموو پەیوەندیداران سەرنج بخەنە سەر بابەتی ئالوودەبوون بە پۆڕن، کە ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگە دەشێوێنێت، وەکوو چیرۆکی راستەقینەی ئەم خانمە کە خۆم بینیم و بێگومان چەندین چیرۆکی شاراوە و کپکراو لە کۆمەڵگەدا هەن کە بەهۆی ئەو تابوویەی لەسەر بابەتی سێکس لە کۆمەڵگاکەمان هەیە، بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە .