پیاوی پێڵاوەکە!
05/06/2023
|
2607 جار خوێندراوەتەوە
لە دنیادا سەرکردەی هێزی سیاسی هەیە، دەم بکاتەوە و پێڵاو و نەعلی تێدابێت؟ یەک نمونەم لە جیهاندا بۆ بێننەوە..؟! ئەو خورمایەی ئەم خواردویەتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ فەلاحەکەیدا پەپجیان کردووە.
یەکێتی و پارتی دەزانن دروست بوونی هێزی سیاسی ڕاستەقینەی ئۆپزسێۆن: واتا مەرگی ئەمان. بۆیە باشترە پاتاڵێک لە ساحەکەدا هەبێ تا بە دنیای دەرەوەی نیشان بدەن حکومی ئەمان دیموکراسییە و ئەوەتا جیاوازی هەیە! لەسەر ئاستی ناوخۆش کەی ویستیان کورسییەکانی بە شتێ خێر لێبکڕنەوە و کە پێی لە حەدی خۆشی ڕاکێشا، شەوێک بە نامەیەکی واتس ئەپ لە سەری سەرەوە: تا سێ مانگی تر سەری پێ بخەنەوە قەباغەکەی...
چەکلی نزم، ئەوەتا تۆ ٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ دینار کارەبای حکومەتت لە چەرخوفەلەقەکە لەلایە (دوو میلیار) واتە دوو هەزار میلیۆنی!!! خێرە لە تۆی ناسەنن، بەڵام دوکانێکی لاکۆڵان پسکیت و شەربەت بفرۆشێ و تۆزێ قەرزدار بێت کارەباکەی دەبڕن، ئەمە چاوپۆشی نییە لە تۆ هەی سەعلوک!
جا تۆ هەر خۆت نزم نیت، نزم ئەوەیە دوای تۆ دەکەوێ..
|