ئایا ئەم هەموو مامۆستایە فەسڵ ئەکرێن ؟!!

بەرهەم مستەفا

ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان
  21/01/2024  |    940 جار خوێندراوەتەوە

ئامۆژگارییەکەم بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەکان لەسنوری بایکۆت، ..  تکاتان لێدەکەم ئێوە مەبنە هۆکاری تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، چونکە مامۆستایەک چوار مانگ موچەی وەرنەگرتبێ شایەنی ئەوەیە ڕێزی بگیرێت و دڵنەوایی بکرێ و چارەسەری کێشەکەی بکرێت، پێم سەیرە هێندە ڕوو قایم بن، بڵێن دەوام نەکەن فەسڵتان ئەکەین .. !!!

بیر لەوەبکەنەوە ئەگەر هەر بەڕێوەبەری پەروەردەیەک ببێتە هۆکاری نانبڕینی هەر مامۆستایەک، ئەوا کێشەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوەو دەبێت تەحمولی ئەنجامەکەش بکات...

من وەک خۆم هەقی خۆم لەو کەسە وەردەگرم بەزیادەوە کە هۆکار بێت بۆ نانبڕینم لەکاتێکا من غەدر لێکراوبم ...

بۆیە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک مەدەن لەپێناو کورسییەکی شەق و شڕ کە تاسەر نیە...

زیاتر