سەد پێچە بە دەورە بکەن و دوژمنی وەهمی دروست بکەن و ناو و ناتۆرەی زبر دابتاشن . خەڵک هەم موچەی دەوێ، هەم هەڵبژاردن.. هەم نانی گەرەکە و هەمیش ئازادی ، یانی وەکو دروشمەکەی سەرۆک مام جەلال ؛ ( نان و ئازادی). جاران بۆ نووسەران و ئەدیبان بوو ، ئێستا بۆ هەموان پێویستە.
وێرای قوربانی و سەبری ئەیوبی ، گەلەکەمان هوشیارە و هیچ مافێکی ناخاتە بری ئەویتریان. هەردوکیان، بگرە هەموویانی پێکەوە دەوێ.
جاران خەڵک ، بە شێنەیی و لە دۆخی نۆرماڵی ژیان ، دەیتوانی پۆلینکردنیان یان قۆناغبەندکردنیان قبوڵ بکات و لێی تێبگات، یان چاوپۆشی لە پاش و پێشکردن و کاڵوکرچییەکەی بکات . بەڵام ئێستا مادام تێکەڵکردنی کاغەزەکان وای لێهات وەختی زۆر و رەنجی فرە بە خەسار بچێ ، ئیدی کۆمەڵانی خەڵک کاتی زۆریان نەماوە، هەمویان، هەموومافەکانیان ، پێکەوە دەوێت.
نە تەخوین، نە تەهوین و نە تەوهین، نابنە ئەلتەرناتیفی (تەوتین).
خەڵک لەو سەری دێتەوە