بۆ برادەرانی پارتی
01/07/2024
|
1233 جار خوێندراوەتەوە
سیناریۆكەتان زۆر ناڕاست و ناشرین بوو. لەم چركەساتەدا كە توركەكان تا قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان هاتوون، ئێوەش هاوكات لەگەڵ هەنگاوی ناشرینی داگیركەراندا، سیناریۆی ناڕاست دروست دەكەن كە دڵنیام خۆشتان باوەڕتان پێی نیە.
برادەرانی پارتی، لە یەك هەنگاودا زۆر سەرسامم بە ئێوە، ئەو جەرائەتە چیە لە ئێوەدا هەیە وا بە ئاشكرا خەڵك و ئەندامانی خۆتان بە گێل و گەمژە بزانن و وا وابیربكەنەوە كە خەڵك و لایەنگرانتان باوەڕتان پێ دەكەن.
ئەم ڕووقایمیە چیە برادەران؟ لە هەموو دنیادا هێز و گروپ هەبوون ببن بە كەواسووری بەر لەشكر و لانی كەم هێز و گروپ هەبوون كە دژ بە برایانی خۆیان بن، بەڵام باوەڕناكەم لە مێژوودا هێز هەبووبێت وەك ئێوە لەگەڵ ئەم هەموو برین و قەیران و نەهامەتیانەی بەسەر گەلەكەتاندا هێناوە، جورئەت بكەن بەشوێن پێی توركاندا بڕۆن و شوێن پۆستاڵەكانیان بسڕنەوە، بەوەش نەوەستن برا كوردەكانمان لە باكوری كوردستان بە سیناریۆی ناڕاست و باوەڕپێنەكراو تاوانبار بكەن.
برادەران هیچتان تیا نەهێشتۆتەوە، بە ڕۆژی ڕووناك دەزانین ئێوە هاوپەیمانی توركان و داگیركەرانن، ئەوە ڕاستیەكە ناشاردرێتەوە، بەڵام بێڕەحمیەكە بەو ڕادەیەی برا كوردەكانی باكور بە سیناریۆی ناڕاست تاوانبار بكەن، ئەوە كردەیەكی هێندە قێزەونە لە دنیادا وێنەی نیە.
برادەرانی پارتی، لە خیانەتكردندا بێتامتان كردووە.
|