له‌ ساڵیادی تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ دا سلاڤ له‌ "دژە تیرۆری کوردستان"

سەرکۆ گەڵاڵی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
  31/07/2024  |    944 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەیانامەی دژە ئازادی خوازان كه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ (دژە تیرۆری کوردستان) ئه‌وه‌نده‌ بێ عاره‌ كه‌ هەموو خاوه‌ن ویژدانێك توشی شۆک ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه‌ هەموان دەزانن ئەم دەمەزراوەیە، جگە لە شۆ و ڤیدۆی تیک تۆک و ریکلام هیچ پێویستیەک نه‌بووه‌ بۆ دروست بوونی، بۆ راستی ئه‌م په‌یامه‌ش، هه‌مووان له‌ یادیانه‌ كه‌ ده‌زگای (دژه‌ تیرۆری كوردستان) به‌ مه‌به‌ستی ئیش دۆزینەوە بۆ وەیسی بارزانی، دوای ده‌ست پێ كردنی شەڕی داعش دروست كرا. 

ئەم هێزە به‌ حه‌ق ناوی (دژه‌ ئازادیخوازانی كوردستانه‌) نەک دژه‌ تیرۆر، بوە بە کەوا سوری بەر لەشکری بێگانە، لە کاتیکدا هێشتا گڕی درۆنی دوژمن لە لادێ ، و هێشتا قاچی منالی کورد لە کونە ماسی خوێنی لی ئەتکێ، (دژه‌ تیرۆری كوردستان) بە دامەزراوەی جی پی ئێس، هەموو چالاکیەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر ده‌كه‌ن به‌ راگه‌یه‌ندراو و وه‌كو چالاكی خۆیان بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌، شانازیی پێوه‌ ده‌كه‌ن. 

ئه‌م دژه‌ تیرۆره‌ كه‌ ناوی دژه‌ تیرۆر و كوردستانیشی خه‌سار كردوه‌، خۆی له‌ باسی شەهید کردنی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی قەڵەم سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و ویداد حسێن نه‌بان ده‌كات. رفاندن و بیسەر وشوێن کردنی مامۆستایانی ئایینی و شه‌هیدكردنیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌یدا باس ناكات. کوشتن لە سەر رای جیاواز له‌ ده‌ڤه‌ره‌ پڕ له‌ خوێناوه‌كه‌ی خۆیان به‌ سیناریۆی هه‌رزه‌كارانه‌ ده‌شارێته‌وه‌. كوشتنی گه‌نجی هه‌ژار و بێتاوان، ته‌نها له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل و له‌سه‌ر فوول لایت له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسانی ئه‌منی و سیاسی حزبه‌ زه‌رده‌كه‌ ناكات به‌ به‌یاننامه‌ و ناوی كوڕی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی و برای به‌رپرسی نووسینگه‌ی بارزانی ده‌جوێته‌وه كه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی كوڕانی بێ كه‌سی هه‌ولێر سور كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه‌ ده‌ست دادگا و یاسا، وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون. به‌ درێژایی ئه‌م هه‌موو قه‌تڵوعامه‌، ئەم ده‌زگا دژە كوردستانییه‌ نقەی لێوە نه‌هات و ئه‌وه‌ی كردی ته‌نیا دروستکردنی سیناریۆی بێ مانا بوو.

دژه‌ تیرۆری حێزبیک کە نەوه‌ی ره‌سه‌نی شیخ ئەحمەدی بارزانی و وارسی شه‌رعیی ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌كانی له‌ زێدی خۆی ده‌ركرد و به‌ زه‌بری درۆن و هێز، زه‌وی و زاره‌كه‌ی داگیركرد و شۆفێر و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی زیندانی كرد و به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ رێگه‌ی هاتوچۆكردنی ماڵی خۆی لێ گرت، لە کۆتا کاری بەڵتەجیدا  هەڵسوڕاویکی گۆڕانی له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی تاسه‌یه‌ك خەڵتانی خوێن کرد، به‌ كام پێوه‌ر به‌یاننامه‌ له‌سه‌ر سلێمانی و 
هێزه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی ده‌رده‌كات؟!

زیاتر