شنیار ئەنوەر
یەکێتی بە یەک واژوو کۆتایی بە (هەژماری من) دەهێنێت، بەڵام چۆن؟
کەمتر لە نیوەی فەرمانگەکانی سلێمانی لای یەکێتی یە، ئەوانی تر لای حزبەکانی ترە، بزانم کام بەرپرسی ئەو فەرمانگانە (ئەوانەی سەر بە حزبەکانی ترن) رێگری کردووە لە جێبەجێکردنی (هەژماری من)؟ بێ گومان هیچ کامیان، ئەی خێرە ئەبێ بەس یەکێتی بیکات؟ فەرموو پەروەردە لای گۆرانە با نەیکات، کارەبا لای یەکگرتوە با نەیکات، ئاوەدانکردنەوەی و کشتوکاڵ و شارەوانییەکان لای گۆڕانن بۆ نایکەن؟
وەزیری دارای لای گۆرانە، کاکی بەناو ئۆپۆزسیۆن چەواشە مەکە. کە تادوێنێ لە ١٧ ی شوبات خەڵکت بە بەکاردەهێنا و دواتریش دەنگ یا بە کابینەکەی مەسرور ئێستاش هاتویت چەواشەکاری بڵاودەکەیتەوە، (هەژماری من) بریاری سەرۆکی حکومەت ە، بە یاسا ئەو دەسەڵاتی لایە ئەم جۆرە سیستەمانە بسەپێنێ، بەڵام بە بەڵگە و ژمارەکان رونە کە کەمترین تۆمارکردنی (هەژماری من) لە سلێمانی یە، ئەوەش بە فەزڵی یەکێتی کە هەوڵی داوە خەڵک ئازاد بن لە هەڵبژاردنی هەژمار و تەوتین.
بەڵام رێگریکردن لە (هەژماری من) بە عەنتەریات نابێت، یەکێتی دوای وەرگرتنەوەی سەرۆکی حکومەت بە یەک واژوو (هەژماری من) ئەخاتە ئەرشیف ەوە.
بۆیە درۆ بەسە، هەوڵەکانتان بۆ رازیکردنی پارتی لە خۆتان، و یەکسان کردنی یەکێتی بە حزبێکی ناشیرین و خاکفرۆش دژە میلەتی وەک پارتی جگە لە درۆیەکی گەورە پاکانە کردنە بۆ پارتی.