ئیسرائیل بە مەبەستی وێرانکردنی ژێرخانی سەربازی دیمەشق کەوتۆتە جوڵە

شنۆ هیرانی

نوسەر
  05/05/2025  |    207 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی سەربە ئیدارەی تازەی دیمەشق لەگەڵ چەکدارانی سەربە تایفەی دروزی لەباشووری سوریا، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجەکانی ئیدارەی دیمەش لەشارەکانی، حما، لازقیە، درعا، حومس، قونەیتەرە، کەدەکەونە نێوان دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی ناوەڕاست و لادێکانی سوەیدا کە ناوەندی ئیدارەی دروزەکانە.

ئێسرائیل ئەم هێرشانەی بەپاساوی" ئاگادارکردنەوەی ئیدارەی نوێی سوریا لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی دروزەکان" کە زیاتر لە50 هێشی لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامداوە،. لانی کەم 76 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سوپایی ئیسرائیل ڕایگەیان کە هێرشەکان ئامانجیان لێی سیستمی بەرگری ئاسمانی و ژێرخانی مووشەکی و دامەزراوە سەربازییە جیاوازەکانی سوریایەو و پێویست بکات بەردەوامیش ئەبین لێی.

ناوەندی ئەو ناوچانەی کە ئامانجدارن لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل کە لەکاتێکدا هێرشەکان لە دیمەشق ودەوروبەری چڕبوونەتەوە، فیرقەی 41 لەنزیک نەخۆشخانەی سەربازی "هرسا" و نەخۆشخانەی سەربازی تشرین و چیایی "قاسون" لە پایتەخت  بەر هێرشەکان کەوتون. هەروەها ناوچەی کۆکردنەوەی تانگەکان لەشارۆچکەی " ئیزرا" سەربە دێرەزور،، یەکەی موشەکی " موتیبین" کراونە ئامانج.کەتیبەی بەرگری ئاسمانی لە " لازقیە" لەخاڵە گرنگەکانی  دیکەبوون کە هێرشیان کراوەتە سەر.

بارەگایی مەشقی سەربازی لەشاری" حما" لەلایەن ئێسرائیلەوە لەگەڵ زەوی کراوەبەیەک.

 هاوکات لەو کاتژمێرانەی کەئیسرائیل هێرشە ئاسمانیەکانی ئەنجام دەدا. 5 ھەلیکۆپتەری سەربازی ئیسرائیلی لەسوەیدا نیشتنەوە کە چەک و تەقەمەنی و هاوکاریان بۆ دروزەکان دابەزاند و تیمی تایبەتی بۆ بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنیەکانی بۆ بەجێ هێشتن.

زیاتر