بانگەشە بۆ لێبڕین !

رێبوار کەریم مەحمود

پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق
  08/04/2021  |    876 جار خوێندراوەتەوە

_ لەماوەی رابردودا، حکومەتی هەرێم بەئاشکرا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر رێکەوتنی هەرێم و بەغداو پەسەندکردنی یاسای بودجە، تا ئەم ساتەش وەك دەستکەوتێکی گەورە تەماشای دەکات .

_ سەرەڕای ئەوەی کە پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقی ۲٠۲۱ بەزیادەوە بەشی ئەوەی تیایە کە لێبڕینی موچەی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە. بەڵام هەندێ لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەکەن، چ وەك زانیاری یان وەك پێشبینی، کە ئەمە دەچێتە خانەی خزمەتکردن بەو سەرانەیەی کە حوکمڕانی هەرێم لە موچەخۆرانی دەستێنێت .

_ هەر هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەو دواتر فرۆشتنەوەی بە خەڵك وەك مژدەیەك، هیچ نیە جگەلە تاڵانیەکیتر. ئاخر چۆن دەبێ دوای ئەو هەمو گفتوگۆیەی نێوان هەرێم و بەغداو دوای ئەو هەمو (هەوڵە)، تەنها دەستکەوت ئەوە بێت کە رێژەی لێبڕینی موچە لە (۲۱٪)وە بکرێت بە (۱٥٪)؟! چۆن ئەبێ ئەو هەمو هەڵایەی رێکەوتن بەرهەمەکەی تەنها کەمکردنەوەی (٦٪)ی لێبڕینی موچە بێت؟ !

_ هەربۆیە بەڕونی ئەوە بزانن کە ئەو پشکەی لەبودجەدا بۆ هەرێم دیاریکراوە بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوی لێبڕینی موچە نەمێنێت .

زیاتر