موسوڵمان بی و شەیتان بە باش بزانی
14/05/2023
|
804 جار خوێندراوەتەوە
هەموو جیهان بە وردی چاودێری ئەو هەڵبژاردنە دەکات.
بێگومان سیاسەتی ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە وڵاتانی تر هەیە، چ لە رووی ئابووری و چ لە رووی سیاسیەوە. بۆ هەندێک وڵات کاریگەری لەسەر دۆخی ناوخۆیانیش هەیە.
بێگومان چاوەڕوان ناکرێت کە بە گۆڕینی دەموچاوێک تێڕوانین و بیرکردنەوەی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی لە تورکیا ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، بەڵام ئەو ئمپراتۆریەتەی ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە دروست کراوەو کورد وەکو نەتەوەو شەریک قبوڵ ناکات دەتوانرێت بڕوخێنرێت.
بەرتەسک کردنەوی ئازادی و سەرکوتکردنی دیمۆکراسی و پێشێلی مافی نەتەوەکان لەناوخۆی تورکیا رەخنەی جیھانی لەسەرە، لە سیاسەتی دەرەوەدا پێشێلکاری مەترسیداری ئەنجام داوە بەتایبەت دژی کورد لە رۆژئاواو ھەرێمی کوردستان.
زیندانەکانی تورکیا بە ھەزاران تێکۆشەری سیاسی کوردی تیایە..
میللەتەکەمان لە تورکیا داوای مافی نەتەوەیی و سیاسی دەکات،
هەموو دەبێت پشتگیری خواستی میلەتەکەمان بین لە باکور و کار بۆ سەرخستنی ئەو هاوپەیمانیە بکەین کە پارتی چەپی سەوزی کوردی ئەنجامی داوە.
هەموو جیهان چاوەروانی گۆڕانکاریە. زۆرێک لە چاودێران ئەم هەڵبژارنە وەکو گشتپرسیەکیش دەبینن لە سەر رەوتی سیاسەتی ئێستای تورکیا
سەیر ئەوەیە کە هەندێک کەسی بەناو سیاسی یا ئاینی کوردستان پشتگیری لە مانەوەی ئەردۆغان دەکەن و دژی لیستە کوردیەکەن کە نوێنەرایەتی چەندین ملیۆن کوردو ھەزاران سەرکردەو چالاکوانی سیاسی کورد دەکات کە بەبڕیاری حزبەکەی ئەردۆغان ژیان و ئازادیان لێ قەدەغەکراوە..
تاوانەکانی ئەو حزب و دەسەڵاتەی ئێستای تورکیا لە سەر هەرێمی کوردستان لە ژمارە نایەن،
چ لە رووی بۆردۆمان کردنی رۆژانەی هەرێم و بە تاڵبردنی نەوت و لەناوبردنی دارستان و تێک دانی ژینگەیی و تیرۆر و زۆری ترو
داگیرکردنی ناڕاستەوخۆی زۆنێکی کوردستان.
پشتگیری کردنی ئەردۆغان رەوایەتی پێدانە بە تاوانی سوتاندنی دار زەیتونەکانی عفرین،
جێی تێڕامینە بەشێک لە بەناو ئایین خوازەکان و بەشێک لە حزبە ئیسلامیەکانی هەرێم ھێشتا ئەو بە ناو موسڵمانەیان پێ باشترە، کە شەیتانەو بەرگی موسوڵمانی پۆشیوە، دەسەڵاتی تورکیا ئاین بۆ پیلانەکانی بەکار دەھێنێتت و کوردی پێ سەرکوت دەکات.
ئێمە پشتیوانی خەباتی سیاسی گەلەکەمان دەکەین لەپارچەکانی تری کوردستان.
لەم ھەڵبژاردن چاومان لەسەرکەوتنی پارتی سەوزە
ئەم خەباتەش باجی گەورەی ھەبوەو ھەشە.
بەڵام شانازی نیشتمانی لە ھەموو مەسەلەیەکی ئایدۆلۆژی گرنگترە.
|