تەنها چارەسەر بۆ مەسەلەی كەركوك دیدی مام جەلالە

  04/09/2023  |    715 جار خوێندراوەتەوە
كورد لەناو خۆیدا برایەتی نازانێ و ئەم پارچە و ناوچە برای ئەو ناوچە و پارچە نیە و ئەو خێڵ برای ئەم خێڵ نیە!
كورد نەتەوەیەكی بێ برایە.
لە نێوان كورد و عەرەبدا بەو مێژووە خوێناویەی هەیە، برایەتی و یەكتر قبوڵ كردن ئەستەمە.
وشەی التئا‌خی و برایەتی تەنها لە شیعر و هەندێك وتاری سیاسیدا بوونی هەیە لە سەر زەوی واقع بوونی نیە.
تەنها چارەسەر بۆ كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان رێكەوتنی سیاسی نێوان وڵاتان و حزبە سیاسیەكانە.
كەركوك تەنها كێشەی نێوان كورد و عەرەب نیە، بەڵكو كێشەی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهانی و وڵاتانی ئیقلیمیە. كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان تەنها كێشەی خاك نیە، بەڵكو كێشەی بەرژەوەندیی ئابوری دراوو، ئابوری و وزەیە.
هیوادارم هیچ كەسێك، بەبێ بوونی پرۆژەیەكی نیشتمانی ستراتیژی فكری خۆی بە شەهید كردن نەدات.
تەنها چارەسەر بۆ مەسەلەی كەركوك دیدی مام جەلالە، دیدگای هاوبەشی و رێكەوتن و خوێن نەڕشتن.
 
زیاتر