ئەگەر هەرێم بە بڕیارەکە دادگای باریس ڕازی بێت

  31/03/2023  |    2541 جار خوێندراوەتەوە
١- گرەنتی موچەی هەرێم و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکات.

٢- مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای بەغداد دەکرێت .

٣- بەنزین و بەرهەمە سوتەمەنییەکان بە هەمان نرخی بەغداد دابەش دەکرێت (لیترێک ەنزین ٤٥٠ دینارە).

٤-نرخی نەوتی هەرێم بەنرخی ڕاستەقینەی بازاڕ دەفرۆشرێت و داهاتەکەی بەڕێژەی سەدا ٢٤% زیادەکات.

٥- دۆخی پیرەنەوتەکان و چاکسازی و پەرەپێدانیان لەلایەن بەغدادەوە باشتر دەکرێت.

٦- پرۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت شەفافتر دەبێت چونکە لەیەک کاتدا بەغداد و هەرێم چاودێر دەبن بەسەر یەکەوە

٧- کەرتی ووزە لە ژێر هەیمەنە و داگیرکاری تورکیا ڕزگار دەکرێت و لە ڕووی سیاسی و نەتەوەی و جیۆپۆلۆتیکەوە لە بەرژەوەندی کوردە و تورکیا ناتوانؽت کوردستانی پێبخنکێنێت
٨-متمانە بۆ کەرتی ووزەی هەرێم دەگێڕیتەوە و سەقامگیری لە کەرتی ووزەدا دروست دەکات.

٩- کۆتایی بە بەشێک لەو گرێبەستە خراپ و ناداد پەروەرانە دەهێنێت کە لە سایەیدا نەوتی هەرێم تاڵان دەکرا.

١٠- لە ڕووی سیاسی دامەزراوەییەوە هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان دەگێڕێتەوە بەکار هێنانی پارەی دزراوی نەوت بۆ سەرکوتکردن و کڕین و گەوجاندن و ترساندنی خەڵک سنوردار دەکات.

١١- پرۆسەی دیموکراسی و دامەزراوەی لە هەرێم دەباتەوە پێشەوە تاڕادەیەک سیاسیەکان ناچار دەکات لەبری بازرگانی سەرقاڵی سیاسەت و داواکاری و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان بن .

١٢- دەتوانرێت بریارەکە و داهاتی نەوت بکرؽتە سەرچاوەی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری هەرێم .

پێت وایە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانە؟
زیاتر