یه‌كێتی سه‌نگی سیاسیه‌

  06/08/2023  |    545 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تی فه‌خامه‌تی مام جه‌لال توانی ببێت به‌ هێزێكی سیاسی نیشتیمانی پته‌وو باوه‌ڕپێكراو و جێگه‌ی متمانه‌ی زۆربه‌ی هاونیشتمانییه‌ سیاسیه‌كان به‌ لای خۆیدا و به‌ئاڕاسته‌یه‌كی نیشتیمانیدا ببات.

ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه‌ مێژووییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ سیاسیه‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و وه‌رده‌گیرێ چ له‌ شاخ و چ له‌ شارو چ له‌ قۆناغه‌ سیاسیه‌كانی دوای (1998) و (2003) به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی مام ، بۆیه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان و جیهانیه‌كان كاتێك له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیدا ده‌بن چاوه‌ڕوانی ڕاوبۆچوون و ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن چونكه‌ دیدی یه‌كێتی نیشتیمانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌كان و پلان دانان بۆ ئاینده‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق.

ده‌باشان ئێسته‌ چه‌قی ئازادی بڕیاری سیاسیه‌ بۆ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان وه‌ چه‌قی بڕیاری نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌ ، هه‌روه‌كو له‌سه‌رده‌می فه‌خامه‌تی مام و ئێستا وه‌ پاشان یه‌كێتی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی درێژه‌پێده‌ر و ئه‌ندازیاری سیاسی بڕیارده‌ره‌ نیشتیمانیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ جیهانی و كوردستانیه‌كان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ناوه‌نده‌كانی حزبه‌ سیاسیه‌كان له‌ جیهاندا ، بۆیه‌ ئێستا له‌سه‌ر و به‌ندی خۆئاماده‌كردندایه‌ بۆ پڕۆسه‌كانی حوكمڕانی له‌ هه‌رێم و عێراق یه‌كێتی توانیویه‌تی به‌ ڕۆحیه‌تی كوردایه‌تی و نیشتیمانی هاوپه‌یمانی  له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ببه‌ستێت.

 

به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی (ماده‌ی 140) و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پێگه‌ی ده‌ستوری و نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی  پاراستوه‌ وه‌ ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقی فیدڕاڵدا له‌ ژێر چه‌تری ده‌ستوری نیشتیمانی ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین سه‌رۆك بافڵ هه‌میشه‌ پێداگیری له‌ مافه‌كانی كورد ده‌كات له‌ به‌غدا و به‌ به‌رده‌وامی له‌ ڕاڕه‌وه‌ سیاسیه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ران و سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان سه‌رقاڵی باشتركردن و دابینكردنی خزمه‌تی مافی گه‌لانی كورده‌ به‌  گه‌لانی عێراقیشه‌وه‌ وه‌ هه‌میشه‌ ده‌نگی خۆی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ شه‌قام و له‌ میدیاو له‌ نێو كۆبوونه‌وه‌ سیاسیه‌كاندا له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ یه‌ك هه‌وێنه‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌وێنی ئاشتی و ئاشته‌وای سیاسی بۆ كوردستان و عێراق و ئه‌رك و خزمه‌ت كردنی زیاتری هه‌رێم و عێراق هه‌روه‌ها پێداگرتنه‌ له‌سه‌ر ته‌بای نێو ماڵی كوردی درێژكردنی ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌موان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ یه‌كێتی هێزه‌ و هه‌ر به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌ چوونكه‌ هه‌ڵقوڵاوی نێو ڕیزه‌كان و توێژه‌كانی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی نیشتیمانه‌ ، چونكه‌ جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ به‌ ‌بڕوای ته‌واوی هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكی كردنه‌ له‌ پرسی هاوڵاتی و پرسه‌ نیشتیمانیه‌كان و ئه‌مه‌ ڕێبازی یه‌كێتی و فه‌خامه‌تی مامه‌ و ئێمه‌ ‌به‌رده‌وامی درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ ده‌بین كه‌ له‌ كارنامه‌ی سیاسی حزبی و سیاسی حوكمڕانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌كرداری بۆیه‌ دروشمی هه‌ڵمه‌ت و كار و كارنامه‌ی حزبی سیاسی له‌ پێش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ت و به‌هه‌مان ئامانج و ئاڕاسته‌ كاری كردووه‌ و كار ده‌كات چوونكه‌ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ناچێته‌ چوارچێوه‌ی دروشم و بانگه‌شه‌ی سیاسی كاتییه‌وه‌ به‌ڵكو یه‌كێتی له‌ كاتی كاركردنی به‌ مێژوویه‌كی پرشنگدار به‌ دروشمێكی گه‌شه‌وه‌ خه‌بات ده‌كات و ده‌جه‌نگێت له‌ مه‌یدانی كوردایه‌تی و سیاسیدا .

 

زیاتر