تکایە قەرز بە دەستکەوت لەقەڵەم مەدەن.

  18/09/2023  |    762 جار خوێندراوەتەوە

 رێبوار سیوەیلی نوسەرو مامۆستای زانکۆ
نامەیەک بۆ حوکوومەت و پێشنیازێک بۆ سەرۆکی حوکوومەت:
١. تکایە قەرز بە دەستکەوت لەقەڵەم مەدەن. کەمێک واقیعیی بن و دەستھەڵگرن لە کردنی هەموو شتێک بە بابەتی ڕاگەیاندن. حوکوومەتداری جیا بکەنەوە لە کەفوکووڵی ئیعلامی. سیاسەتی واقیعیانە سیاسەتێکی پەروەردەییانەشە: خەڵک ئامادە دەکەیت واقیعیانە بڕوانێتە دۆخەکان و تەنگانەکان و قەیرانەکان، نەک قەیران و تەنگانەکانیان بیر بەریتەوە بە فرۆشتنەوەی قەرزێک بە دەستکەوت. 

٢. قەرز زنجیرێکە دەیکەیتە ملی خۆت و هەرکات ماوەکەی بەسەر چوو دەبێت بیدەیتەوە، دەنا بۆت دەبێتە قەنارە. سیاسەتێکی واقیعییانە پێمان دەڵێت شتەکان وەک خۆی باس بکە، وەکخۆی بیانخەرە ڕوو، وەک خۆی خەڵکی خۆتی بۆ ئامادە بکە تا لە تەنگانەکاندا لێت تێبگات و لێت هەڵنەگەڕێتەوە. 

٣. ئەم قەرزە، قەرزە، دەستکەوت نییە و خەڵک لەم ڕاستییە باش تێدەگات، کاتێک قەرز دەکەیتە دەستکەوت، بۆشاییەک بۆ گومان و بەتاڵاییەک بۆ نادڵنیایی و شەپۆلێک لە دڵەڕاوکێ بۆ هاووڵاتیان دێنیتە ئاراوە، کە پشێوی گەورەی لیدەکەوێتەوە. واقیعییترین قسە حوکوومەت لەمبارەیەوە بیکات ئەمەیە: خەڵکینە ئەمە مووچە نییە و قەرزە، بۆیە دەست پێوەبگرە و داهاتوو ڕوون نییە. چونکە لە دانەوەی ئەم قەرزەدا دەبێت تۆش وەک هاووڵاتیی بەشدار بیت. پێویستە خەڵک تێبگەیەنرێت، کە لەسەرەتای تەنگانەکەوە تا کۆتاییەکەی بەشداری قەیرانەکەن. 

٤. سەرەتای بەشداری پێکردنی خەڵک و پشکی خەڵک بە دانەوەی ئەم قەرزە بەوە دەستپێدەکات ئەم هەموو باج و خەراج و پارەسەندنە لەخەڵک کەم بکرێتەوە. مووچەیەکی بەقەرز مەدەرێ و دنیایەک باجی بخەیتە سەر و قوورساییەکی بۆ دروستبکەیت، کە پێی هەڵنەسووڕێت. ئێمە لەسەردەمی عوسمانییەکاندا ناژین تاکو وڵات بکەینە باج و خەراج و خەڵک بکەینە کرێگرتەی حوکوومەت، مووچەدان بەبێ کەمکردنەوەی قوورسایی لەسەر خەڵک، بە بێ سنووردانان بۆ بازاڕی پیرۆزی ئازاد، بە بێ مەچەک گرتنی سەرمایەدارییەتی چاوچنۆک، چ سوودێکی هەیە؟ تۆ دەبێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی پشتگیری خەڵکی خۆت بیت، نەک مووچەی بە قەرز لەسەر حساب بکەیت و سبەی یەخەی بگریتەوەو  بەرەڵلای بکەیت بۆ چاوچنۆکی بازاڕی ئازاد. 

٥. چ سوودێکی هەیە تۆ مووچە بدەیتە من و کەچی بەرەڵڵام بکەیت بۆ ئەوەی چاوچنۆکەکانی دنیای  بازاڕی ئازاد چۆن و چیم لێدەکەن، ئازاد بن و تۆش داکۆکیم لێنەکەیت. مووچەخۆرانی تۆ سەرووکاریان لەگەڵ ئەو دنیا دڕندەیەدا هەیە کە ناوی سەرمایەدارییەتی مشەخۆری بێ کولتوورە. تۆ مووچەم دەدەیتێ و کەچی ئەم چاوچنۆکانەم تێبەردەدەیت تا بمڕووتێننەوە و هیچ بەرگرییشم لێناکەیت بۆ سنووردارکردنی ڕووتاندنەوەیەی ئەمانە کە وەک چەتەی مۆدێرن و پڕۆفێشناڵ بەسەرم دێنن. مووچەدان بەبێ ئاسانکاری و کەمکردنەوەی باج و لێخۆشبوون و سنووردانان بۆ چەتەکانی بازاڕی ئازاد، هیچ سوودێکی نابێت، جگە لەوەی سترێس و شڵەژانێکی  دیکەی دەروونیی و گیرفانی بۆ خەڵک دروستبکەیت. حوکمڕانیی باش ئەوە نییە مووچە بە خەڵک بدەیت و لە نیوەی ڕێگە جیی بهێڵیت بۆ دڕندەکانی بازاڕ. ئێوە بەم کارەتان خەڵکتان کردۆتە بارمتە و ژیانتان بۆ یەکبەیەکی هاووڵاتیان کردۆتە قەفەس. تیگەیشتنێکی ورد لە خەڵک ئەوەیە بزانیت بە نەدانی دوومانگی مووچە، خەڵکت ناچار کردووە بە قەرزکردن و دواکەوتنی قەرزەکانی. ئێستەش کە مووچەی دەدەیتێ دەبێت قەرزەکانی لێ بداتەوە و مایەپووچ بمێنێتەوە و ئەمەش گوشارێکە بۆ سەریان. بیرت نەچێتەوە کە لەو دوومانگەدا خەڵک بووە بە داوی دەیان کێشەوە لە بێ پارەییان، نەشتەرگەرییەکەی دواخستووە، کرێی خویندنی منداڵەکانی نەداوە  و دەیان کێشەی دیکە؟ ئێستە کە مووچەی دەدەیتێ، بە واتای ئەوە نییە ئەم کێشانەیت بۆ چارەسەر کرد. 

٦. من نازانم خەڵک دەڵێن چی، بەڵام بۆ خۆم یەک زەڕڕە بڕوا ناکەم پارە نەبێت، تەناننەت لە نەناردنی قەرزی بەغداشدا کە مووچەی کردۆتە بەهانە بۆ بەستنەوەی هەرێم بەخۆیەوە و زۆریش سەرکەوتوو بووە: چونکە توانی سیاسەتی ئێمە لە سیاسەتی بەرگریی لە کێشەیەکی نەتەوەییەوە بگۆڕیت بۆ سواڵی قەرز و مووچە. بەمەش توانیی هەر بەخۆمان خەونەگەورەکانمان پووچەڵ بکاتەوە! من دەیڵیمەوە: بڕواناکەم پارەمان نەبێت، چونکە باش دەزانم ھەر …

زیاتر