هەولێرییەکان بڕیاردەدەن نەک ئێوە

پێشڕەو مەلاوەیسی

رۆژنامەنوس و میدیاكار
  18/08/2024  |    1008 جار خوێندراوەتەوە

پارتی هەولێری بە هێزی بەعس داگیرکرد! بەڵام یەکێتی بە هێزی یاسا و دەنگی دەنگدەرانی هەولێر، هەولێر و هەولێرییەکان ئازادەکات و وەریدەگرێتەوە، ٢٨ ساڵە ئەو شارە لەژێر هەژموونی داگیرکاری و حوکمی ئەمنیدا حوکمڕانی دەکرێت و لە دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک تا ئێستاش حوکمی هەولێر و هەولێرییەکان بە هەمان نەهجی ١٩٩٦ بەڕێوەدەبرێت، هەولێر بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەڵای سەوزی بەگژداچوونەوەی ستەمکارانی ئەوێ رۆژی خەبات بووە، بۆ ئێستاش جامی هەولێرییەکان پڕبووە و لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگەکانیان جارێکی تر قەڵا سروودی ئازادی دەچڕێتەوە و بانگی ئازادیش بە گوێی کوردستاندا دەدات، ئەگەر پارتی و حیزبە خۆسەپێنەکەی هەولێر پێیوابێت گرتن و چەوساندنەوەی خەڵکە تێکۆشەرەکەی هەولێر دەیانهێڵێتەوە ئەوا مانای وایە عەقڵی سیاسی ئەو حیزبە لە سەدەکانی رابردوودا دەژی.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەولێر وەردەگرێتەوە بەڵام وەک ئەوان بە خیانەت و دەستگرتنی دووژمنی میلەتەکەمان نا، یەکێتیی بە حوکمی دەنگ و یاسا و ئیرادەی خەڵکە تێکۆشەرەکەی هەولێر، هەولێر وەردەگرێتەوە و تاجی ئازادی دەنێتەوە سەری پیرە قەراتێ.

ئەوسا تێدەگەن هەولێر لە هەسارەی زەوی وەرگیرایەوە، بەڵام رەنگە عەقڵی ئەوان لە مەریخ بێت، هەر بە خەیاڵپڵاوییەکەی وەک ئێستایان.

پێشڕەو مەلاوەیسی 
رۆژنامەنوس و میدیاکار

زیاتر