ئیتر ئاوایە ئەقڵی خێڵ...

ئارام ڕەفعەت

نوسەر و مامۆستا لە زانکۆی ئوتارا لە مالیزیا
  30/07/2020  |    713 جار خوێندراوەتەوە
یەکەم جار، ئەوانەی لەمەڕ خۆمان پشتیوانی عەلاوییان کرد... گوتیان عەلاوی دۆستی قەدیمی کوردە...
عەلاوی مادی ٥٨ی دەستوری عێڕاقی لەبار برد.

دوای ماوەیەک، دژی عەلاوی وەستان، گوتیان دژی کوردە... پشتیوانی جەعفەرییان کرد و گوتیان جەعفەری دۆستی قەدیمی کوردە...
جەعفەری مادەی ١٤٠ی دەستوری عێڕاقی لەباربرد.

دوای ماوەیەک، دژی جەعفەری وەستان، گوتیان دژی کوردە... پشتیوانی مالکییان کرد و گوتیان مالیکی دۆستی قەدیمی کوردە...
مالیکی موچە و بودجەی خەڵکی کوردستانی بڕی.

دوای ماوەیەک، دژی مالیکی وەستان، گوتیان دژی کوردە...پشتیوانی عەبادییان کرد و گوتییان عەبادی دۆستی قەدیمی کوردە...
عەبادی نیوەی کوردستانی بەزەبری هێز داگیر کردەوە.

دوای ماوەیەک، دژی عەبادی وەستان، گوتیان دژی کوردە... پشتیوانی عەبدولمەهدییان کرد و گوتیان عەبدولمەهدی دۆستی قەدیمی کوردە...
عەبدولمەهدی ژمارەی وەزیرە کوردەکانی کردە نیوە.

دوای ماوەیەک، دژی عەبدولمەهدی وەستان و گوتیان دژی کوردە.. پشتیوانی کازمییان کرد و گوتیان کازمی دۆستی قەدیمی کوردە... کازمیش خەریکە فەوجە خەفیفەکانی سەردەمی بەعس دادەمەزرێنێتەوە..
.
ئیتر ئاوایە ئەقڵی خێڵ... نەدەتوانێت گەشە بکات، نەدەتوانێت بگۆڕێت، نە دەتوانێت لە جیهانبینی نەتەوەی سەردەست بگات.

زیاتر