چەمینەوە چۆنە؟ !

  25/09/2020  |    4174 جار خوێندراوەتەوە

سەیرە هێشتا بارزانی دەڵێ: ناچەمین !

خۆزگە برایەکی پارتی بەویژدان، پێی بە جەرگی خۆیدا دەناو ئازایانە بە بارزانی دەوت :

چەمینەوە هەر ئەوەیە، پاش ریفراندۆم لە نێوان پارتی و یەکێتیدا شەڕی سەرۆککۆمار کرا .

چەمینەوە هەر ئەوەیە ئێستا وەزیری خارجی عێراق فوئاد حوسێنە .

چەمینەوە هەر ئەوەیە گەر بەغا پارە رەوانە نەکات موچەتان پێ نادرێ .

چەمینەوە هەر ئەوەی دایکێکی کەسوکار ئەنفالکراو متمانەی بە ئێوە نەماوەو کوردستان ئەمانەتی کازمی دەکات .

چەمینەوە هەر ئەوەیە لە ناوچە دابراوەکاندا هیچ دەسەڵاتێکتان نەماوەو دانیشتوانەکەی بە بێزاریەوە یادتان دەکەنەوە .

چەمینەوە هەر ئەوەیە لە هەرکات زیاتر تورکیاو ئێران لە هەرێمی کوردستاندا بە هێزەوە وجودیان هەیە .

چەمینەوە هەر ئەوەیە ئێستا لە هەر کات زیاتر بۆشاییەکی گەورە لە نێوان میللەت و دەسەڵاتدا هەیە .

راستیەکەی ئێوە نەک هەر چەمین، بەڵکو لە گەڵ خۆتاندا پشتی میللەتیشتان شکاند .

هەموو دونیا ئەو چەمینە دەبینن؛ ئەوە تەنها دارودەستەو راوێژکارە ماستوچیەکانە، پێیان وایە پاشا روت نیە !


زیاتر