سۆرانی  |  بادینی  |  English      

له‌ سێوه‌كه‌ی ئاده‌مه‌وە بۆ سێوه‌كه‌ی كاك مه‌سعود

کاروان ئەنوەر

رۆژنامەنووس
  25/09/2020  |    536 جار خوێندراوەتەوە

یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی مرۆڤ پێش دابه‌زینی بۆ سه‌ر زه‌وی، له‌ پاككردنی سێوێكه‌وه‌ روویدا. پاش ئه‌وه‌، سێو جارێكی تر له‌سه‌رده‌ستی نیوتن هاته‌وه‌ ناو مێژوو. كه‌ نیوتن هێزی كێشكردنی زه‌وی پێ دۆزییه‌وه‌.

 سێو له‌ لۆگۆی كۆمپانیای ئه‌پڵ یشدا هه‌یه‌. كه‌ ستی جوبز له‌به‌ر هه‌ژاریی خێزانه‌كه‌ی نه‌یده‌توانی هه‌موو رۆژێك سێوێك بخوات، و هه‌ر رۆژه‌ی گازێكی لێ ده‌گرت و له‌ جانتاكه‌ی قوتابخانه‌ دا ده‌یبرد و ده‌یهێنا. دوا سێویش، سێوه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی-یه‌. كه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵێك هانده‌ری ریفراندۆم دا دانیشتووه‌ و سێو پاك ده‌كات.

دوای شكستی راپرسی، كه‌ ئیتر هیچ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ما و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی باڵای پارتی له‌وه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووبێت، هه‌ڵپه‌یان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌ باڵاكانی ئه‌و عێراقه‌ی ده‌یانویست لێی بێ به‌ری بن.

ئه‌مڕۆ سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ تێ په‌ڕده‌بێت. ریفراندۆم شكستی هێنا چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی دانه‌ڕێژرابوو. له‌ كۆتاییش دا ئه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان مایه‌وه‌، هیچ نه‌بوو جگه‌ له‌ سێوێكی پاك نه‌كراوی و نه‌خوراو كه‌ هێشتا هه‌ر به‌ ده‌ست بارزانییه‌وه‌یه‌ و نه‌ خۆی ده‌یخوات و نه‌ قاشی ده‌كات و نه‌ ده‌یكات به‌ دیاری بۆ كه‌س و نه‌ ده‌یخاته‌وه‌ جێگه‌ی خۆی. گه‌وره‌ترین دۆڕاوی ئه‌م سێوه‌ی بارزانییش گه‌لی به‌شخوراوی كوردستانن.
زیاتر