گەمە کە کۆتایی هات
25/03/2023
|
2338 جار خوێندراوەتەوە
دواجار دادگای پاریس لە پاش ۹ ساڵ لەبەرژەوەندی حکومەتی عێراق بریاریدا ئەویش بە تۆمەتبارکردنی تورکیا بە پێشێلکاری رێکەوتنەکەی ساڵی ۱۹۷۳ کە لەنێوان عێراق و تورکیا واژووکراوە.
دوێنێ شەو حکومەتی تورکیا عێراقیان لە بریارەکەی دادگای پاریس ئاگادار کردۆتەوە.
لە دوای ئەم بریارە تورکیا رایگەیاندووە کە ملکەچی بریارەکەی دادگای پاریس دەبێت و چیتر رێگە نادات بێ پرسی عێراق نەوتی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکیاوە بگوازرێتەوە و بەمەش قوفڵی کۆتایی بۆری نەوتی کوردستان کەوتە دەست عێراق.
ئەمە بریارێکی مێژوویە بۆ تەواوی عێراق و بەتایبەت بۆ فەرمەنبەرانی کوردستان، چیتر عێراق هیچ حوجەیەکی نییە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم.
پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئەم بریارە دەکەم
کە دەرفەتێکی زێرینە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و کەمکردنەوەی دەستی لۆردانی نەوت لە تاڵانکرنی داهاتی وڵات، بەناوی ئابوری سەربەخۆ.
بەداخەوە لە ئێستادا بەهۆی نەبونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی کاریگەر، وەک پێویست ناتوانرێت سود لەم نسکۆ و شکستە مێژووەیەی لۆردانی نەوت وەربگیرێت بۆ لێپرسینەوە و لیوەرگرتنەوەی ئەو ملیارەها دۆلارەی وەک قەرز هێنراوەتە سەر کوردستان.
بەڵام ئەمە بنەمایەکی باشە بۆ ئەوەی لە داهاتوو ببێتە بنەمای کارکردنی هاوبەش و گێڕانەوەی مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ، کە بەدڵنیای هەوڵ و کۆششی هەمەلایەنی دەوێت، بەهیچ شێوەیەک بەهێزەکانی دەسەڵات ناکرێت، ئۆپۆزسیۆنی ساختە ش سەرقاڵی وەرگرتنی گرێبەستی ئیستیسمارین لە بەغداد
|