وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەوە ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر لێبڕینى مووچەدەدات و لەسەر بنەمای داهاتی نەوتی و نا نەوتی وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنها بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەھەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
دەقى ڕونکردنەوەکە:
 
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی 
 
هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە؛ وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای كردووە گەنجینەكان  لیستی دابەش كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە بكەن بە تەمویل كردنی ٧٩٪ ی مووچە یاخود لێبڕینی ٢١٪، لێرەوە بەهەموولایەكی رادەگەیەنین كە؛ ئەو بابەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدەدات كە چەندی مووچە تەمویل دەكرێت لەسەر بنەمای داهاتی نەوتی و نا نەوتی و دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات، بەهیچ شێوەیەك ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنها بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەهەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە. 
 
 
لەگەڵ رێزدا 
 
نوسینگەی راگەیاندنی 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان