توركیا سنوری ئامێدی بۆردومان كرد

  2024-06-15  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توركیا به‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆكی بۆردوومان كرد

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز، بۆردوومانەکە لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە و چەند جارێک سنوورەکە بۆردوومان کراوە.
تائێستا زیانی گیانی و مادییەکانی بۆردومانەکە نەزانراون
پێشتریش تیمی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان وعێراق ئەنجامداوە.




ڕیکلام