غەیاس سورچی: سوپای تورکیا خاڵێکی پشکنیکی سەرەکییان لەسەر رێگای بامەڕنی ئامێدی داناوە

  2024-06-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی رایگەیاند، سوپای تورکیا ئامێدی خاڵی پشکنینی داناوە، ئەمەش دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق.

غەیاس سورچی، لێپرسراوی مەنڵبەنی موسڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ بەغداد ئەلیوم رایگەیاندوە، "هێزەکانی تورکیا خاڵێکی پشکنیکی سەرەکییان لەسەر رێگای بامەڕنی ئامێدی داناوە"

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەم مەسەلەیە دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەری وڵاتەکە".

ئەوبەرپرسەی یەکێتی باسی لەوەشکردوە، "بێدەنگی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییەدا، جێگای شەرمەزارییەکی گەورەیە و پێویستە پەلە بکرێت لە وەڵامدانەوە. چونکە هاتنەناوەوەی سوپایەکی بیانی، بۆ ناو سنووری دەوڵەتێکی دیکە، بە کەم سەیرکردنی سەروەری و سنورەکانییەتی".


ڕیکلام