عەلی حەمەساڵح: بێدەنگی حکومەتەکانی عێراق و هەرێم بە ئەندازەی لەشکرکێشیەکەی تورکیا مەترسیدارە

  2024-06-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی رەوتی ھەڵوێست باس لە پێشڕەوییەکانی هێزە زەمینییەکانی تورکیا دەکات بۆ قوڵای خاکی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "دھۆک، ئامانجە گەورەکەی تورکیایە"

عەلی حەمە ساڵح  پەرلەمانتاری پێشوو سەرۆکی رەوتی هەڵوێت رایدەگەیەنێت" ئەم ئاگرەیان مەترسیدارە، ٧٥% خاکی دهۆک، فڕۆکەخانەی سلێمانی، مەترسی هەولێر!".

ئاماژەی بەوەشداوە،" تۆمەتی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، کە دەڵێ: بەکاردێت بۆ گواستنەوەی درۆن و ڕۆکێتی ئێرانی و ئەمریکی بۆ پەکەکە و شەڕڤانان، تۆمەتێکی جدی و مەترسیدارەو ئەمە ئاماژەیە!".

دەشڵێت: "بەداخەوە دەبوو حکومەتی هەرێم هەم ئەم تۆمەتە ڕەتبکاتەوە، هەم کاری جددی لەسەر بکات و نوێنەرایەتی وڵاتان بانگهێشتی فڕۆکەخانەکە بکات بۆ چاودێری و ئەمریکاش بخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی! بەداخەوە حکومەت بێدەنگ بوو، زۆر دەزگای میدیا هەمان بابەت بڵاودەکەنەوە!". 

باس لەوەشدەکات، "ئێستاش گرنگ و پێویستە، پێش ئەگەری بۆردومان (ئەگەر بەڕێژەیەکی کەمیش بێت) کاری جددی لەسەر بکرێت". 

عەلی حەمە ساڵح پێیوایە کە "دهۆک، ئامانجە گەورەکەی تورکیا"یە و ئاماژەی بەوەداوە کە "ماوەی (١٢رۆژە) تورکیا سەرقاڵی لەشکر کێشیە و هێزێکی زۆرە بۆ سنووری هەرێمی کوردستان..".


ڕیکلام