مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌یامێكدا دەڵێت، درێژه‌دان به شه‌ڕ و زمانی توند بۆ سه‌پاندنی چاره‌سه‌ری تاكلایه‌نه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و پێشتریش بوه‌ته هۆی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ له كه‌ناراوه‌كانی سوریا و سوه‌یدا.
ئاماژەی بەوەکردووە، جێگیركردنی تانك و تۆپخانه له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، تۆپباران و ئاواره‌بونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێچه‌ك و هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان له كاتی پرۆسه‌ی دانوستاندا، ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن تێكده‌ده‌ن و زه‌مینه بۆ گۆڕانكارییه مه‌ترسیداره‌كانی دیمۆگرافی ده‌ڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ش كه له دو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا گیریانخواردوه، روبه‌ڕوی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌نه‌وه.
دەشڵێت، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان له شێخمه‌قسود و ئه‌شره‌فیه وه‌ستاوین، چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه.
مه‌زڵوم عه‌بدی لەکۆتای پەیامەکەدا دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لە دڵەوە ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و دوعا بۆ زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەکەین.