خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە وتارێکدا خۆپیشاندەرانی بە بەکرێگیراوی بێگانە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، گەلی ئێران ژێردەستەیی بۆ بیانییەکان رەتدەکاتەوە، هەندێک "ئاژاوەگێڕ" هەن کە هەوڵدەدەن لە رێگەی تێکدانی موڵک و ماڵی گشتییەوە دڵی سەرۆکی ئەمریکا رازی بکەن، داواشی لە ئێرانییەکان کرد یەکڕیزی خۆیان بپارێزن و نەکەونە داوی ئەو جوڵانەوەیانەوە.
وتیشی، باشترە سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی بێت نەک دەستوەردان لە کاروباری ئێران.