سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: پێشنیار دەکەین قەرزی مووچە بخرێتە سەر هەژمارێکی بانکی، بۆدانەوەی قەرزی ئاو و کارەبا

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا رایگەیاند: ئێمە پێمان وایە ئەرکی شەرعی و یاسایی حکومەتە کە مانگانە بێ دواکەوتن مووچە بدات و پاشەکەوتەکانیش بگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشنیار دەکەین قەرزی مووچە بخرێتە سەر هەژمارێکی بانکی، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان قەرزی ئاو و کارەبا و باجی لێ بدەنەوە (مەقاسە).

 وتیشی، پێشتر بە نووسین و زارەکی ئەمەمان بە لایەنی پەیوەندیدار ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن.

 لە کۆتایدا دەڵێت، هۆشداری دەدەین ئەگەر حکومەت ئەمە نەکات بەرپرسیار دەبێت، چونکە ئەمە مافی خەڵکە و خودا لێی خۆش نابێت.


ڕیکلام