فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای موسڵ، ده‌ستگیركردنی 6 چەکداری داعشی له‌پارێزگاكه راگه‌یاند.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی١ی٢٠٢١، فه‌وجێكی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، پاڵپشت به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری و هاوكاری هاوڵاتیان، توانیویانە شەش ئەندامی داعش ده‌ستگیربكه‌ن  .
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "دوو له تیرۆریسته‌كان كاریان بۆ حهسبه ده‌كرد و سێیه‌میشیان كاری بۆ لیژنه‌ی ئه‌منیی كردووه و ئه‌وانی تریش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری تیرۆرستانی داعش له‌شاری موسڵ، سه‌رجه‌میان كاریان بۆ دیوانی جوند و فرقه‌ی فورقان كردووه"  . 
ئاماژە بەوەشکراوە کە، سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (ههرهمات و جه‌زائیر و تسعین) كه كه‌وتوونه‌ته لای راست و چه‌پی شاری موسڵه‌وه، ده‌ستگیركراون.