ئاکسیۆس: واشنتۆن داوای سازشی ئەتۆمی دەکات و ئێرانیش رەتیدەکاتەوە

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" زانیاری نوێ لەسەر گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە قەتەر نێوەندگیریی تێدا دەکات، هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوەو، هەردوولا رەتیان کردووەتەوە هیچ نەرمییەک پیشان بدەن، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادان لە هەڵکشاندان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەیەیی قسەی بۆ ماڵپەڕەکە کردوە، قەتەر پێشنیازی رێککەوتنێکی کردووە کە داواکاریی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بە داواکارییەکانی ئەمریکاوە دەبەستەوە بۆ بەدەستهێنانی سازشی ئەتۆمی؛ بەڵام ئێران رایگەیاندووە، هیچ ھەنگاوێکی ئەتۆمی تاووتوێ ناکات تا واشنتۆن نەگەڕێتەوە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی مانگی حوزەیران.

بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتادا گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسف کرد و ئاماژەیان بەوە کردبوو، ترەمپ کراوەیە بۆ بیرۆکەی سوککردنی سزاکان و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان لە بەرامبەر بەدەستهێنانی سازشی ئەتۆمی، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر ترەمپ لێدوانی دا و وتی، هیچ شتێکی پێشکەش بە ئێران نەکردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا،  سەرچاوەیەک بە ئاکسێوسی راگەیاندووە، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە بنبەست، لە کاتێکدا ترەمپ رۆژی سێشەممە وتی، ئێران مل دەدات و نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


ڕیکلام