رۆژنامەی " وۆڵ ستریت ژۆرناڵ " بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی خۆی راگەیاندووە، "هەوڵەکانی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆئەوەی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ ٥٠ دۆلار دابەزێت".
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: ترەمپ و راوێژکارەکانی پلانڕێژی دەکەن بۆ دەستپێشخەرییەک، بۆ ئەوەی لە ساڵانی ئایندەدا دەست بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا بگرن.
بەپێی پلانەکانی ترەمپ، ئەمریکا کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی ڤەنزوێلا (پترۆلیۆس دی ڤەنزوێلا) دەکات کە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمە لەگەڵ دەستگرتن بەسەر بەشێکی گەورەی بەرهەمی نەوت و فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکەدا.