ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار دەڵێت، ناکرێت بگەڕێینەوە بۆ نرخی کۆنی دۆلار چونکە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی بودجەو بەرزبونەوەی کورتهێنان بۆ ٦٥ تریلیۆن دینارو کەمبونەوەی زیاتری یەدەگی بانکی ناوەندی
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی دۆلار (١٣٢) هەزار دینار ئەستەمە، لە بەر ئەوەی:
یەکەم: ئەگەر حکومەت بیر لە گێڕانەوەی دۆلار بۆ نرخە کۆنەکەی بکاتەو،ە مانای وایە دەبێت تەواوە پڕۆژە یاسای بودجە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە تەواوی بوجەکە لەسەر بنەمای (١٥٠٠) دینار دارێژراوە.
دووەم: مانای وایە حکومەت بەردەوام دەبێت لە راکێشانی پارە لە یەدەگی بانکی ناوەندی و بەردەوامبوونی نەزیفی کەمبوونەوەی دراوی یەدەگ.
سێیەم: مانای وایە کورتهێنانی پلان بۆ دانراو (٢٢) تریلیۆن دیناری تر زیاد دەکات کە ئێستا (٤٣) تریلیۆن دینارە بە گەڕانەوە بۆ نرخی کۆن دەبێتە (٦٥) تریلیۆن دینار.
جەمال کۆچەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "الاولی" جەختیشکرد، پڕ کردنەوەی کورتهێنان لەم پڕۆژە یاسایەدا زۆر زەحمەتە بە قەرز پڕبکرێتەوە، لەکاتێکدا حکومەت بارگرانییەکی زۆری بۆ ئەو بانکانە دروستکردووە کە قەرزێکی زۆری لێکردون.