وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەوە ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر لێبڕینى مووچەدەدات و لەسەر بنەمای داهاتی نەوتی و نا نەوتی وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنها بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەھەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
دەقى ڕونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە؛ وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای كردووە گەنجینەكان لیستی دابەش كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە بكەن بە تەمویل كردنی ٧٩٪ ی مووچە یاخود لێبڕینی ٢١٪، لێرەوە بەهەموولایەكی رادەگەیەنین كە؛ ئەو بابەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدەدات كە چەندی مووچە تەمویل دەكرێت لەسەر بنەمای داهاتی نەوتی و نا نەوتی و دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات، بەهیچ شێوەیەك ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنها بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەهەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
لەگەڵ رێزدا
نوسینگەی راگەیاندنی
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان