لە هەولێر هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە گردبوونەوەى مامۆستایانى ئایینى کرد

  2020-08-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزە ئەمنییەکانى هەولێر رێگریان لە گردبوونەوەیەکى ناڕەزایى ژمارەیەک مامۆستایی ئایینى کرد و هێرشیش کرایە سەر ژمارەیەکیان.

پەیامنێرى (تۆڕى هەواڵى ژیان) رایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەمە، لەبەردەم مزگەوتى سەوافى شارى هەولێر گردبوونەوەى ناڕەزایی مامۆستایانی ئایینی دژی دواکەوتنی موچە و دەستپێنەکردنەوەی وتاری هەینی ئەنجامبدرێت، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى شارەکەوە رێگریان لێکرا.

وتیشى، ژمارەیەکى زۆرى هێزە ئەمنییەکان لە شوێنى گردبوونەوەکە بڵاوەیان پێکرابوو، بەهیچ شێوەیک رێگەیان بە مامۆستایانى ئایینى نەدا یاداشتى ناڕەزایەتیەکەیان بخوێننەوە و بە زەبرى هێز بڵاوەیان بە گردبوونەوەکە کرد.

ئاماژەى بەوەشکرد، چەند مامۆستایەکى ئایینى لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە هێرش کراوەتەسەریان و هاوکات ریگریان لە رووماڵکردنى گردبوونەوەکەش کرد لەلایەن میدیاکانەوە.



ڕیکلام