بەهۆى مانگرتنى پزیشاکانەوە نەخۆشخانەى منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی خزمەتگوزاریەکانى راگرت
نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، بەهۆی مانگرتنی پزیشكانەوە سەردانیان نەكەن و ناتوانن وەك پێویست خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكەن .
لەئاگادارینامەیەكدا نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری رایگەیاندوە، لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و پزیشكانی خولاو لە نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەك پێویست پێشكەش بكەین .
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەداخەوە ناچارن بڵێین تكایە تا مانگرتنی ئەو پزیشكانە كۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەكەیان مەكەن بۆ چارەسەركردنی منداڵەكانتان .
جەختیشیكردوەتەوە، لەوانەیە لەنەبوونی ئەو پزیشكانە دەوامی نەخۆشحانە پەكی بكەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەكانتان بكەوێتە مەترسیەوە.