بەندکراوێکی کورد لە ئێران لە سێدارە درا

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە، ئەمڕۆ شەممە لە بەندیخانەی ئورمێ سزای لە سێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی کورد جێبەجی کرا

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە ئەو هاوڵاتییە کوردە ناوی  (بایەزید رەشیدی)ی بووە و سزاکەش لە بەندیخانەی ناوەی شاری ئورمێ جێبەجێکراز

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی (کەڵهوڕ)ی ئورمێ بووە لە ڕۆژی پینجشەممەی ڕابردوەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ئەو هاوڵاتییە براوەتە زیندانی تاکەکە کەسی.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگەشدا بە هەمان شیوە سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی دیکەدا لە بەندیخانەی ئورمێ جێبەجی کران.



ڕیکلام