شارە‌وانی داوا لە خاوەن ئاژەڵەکان دەکات گژوگیای ناوپاركی هە‌واری شار ببڕن

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی، داوا لە خاوەن ئاژەڵەکان دەکات، گژوگیای ناوپاركی هە‌واری شار لە سڵیمانى ببڕن.

لە ئاگادارینامەیەکدا کە ئاڕاستەى خاوە‌ن مە‌ڕو وماڵات كانیکردوە سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی  سلێمانی داوا دەکات گژوگیای ناوپارکى هەوارى شار ببڕن وە‌سودی لێبینن  بۆئاژە‌ڵە‌كانیان.

دەشڵێت: هە‌ركە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات وئاژە‌ڵە‌  دە‌توانیت سە‌ردانی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار بكات.

دەقى ئاگاداریەکە:

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی  سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن (مە‌ڕو وماڵات كان )دە‌كات

بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مسال و  ووشكە‌ ساڵییە‌وە‌ گژوگیایە‌كی زۆر  لە‌ ناوپاركی  هە‌واری شار بونی هە‌یە‌  وە‌پیوستی بە‌ڕنین وبڕین هە‌یە‌.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی  ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات  كە‌دە‌توانن  بە‌بێ بە‌رامبە‌ر  ئە‌و گژوگیایانە‌  ببڕن وە‌سودی لێبینن  بۆئاژە‌ڵە‌كانیان.

هە‌ركە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو مالات وئاژە‌ڵە‌  دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری) شار بكات.

لە‌ناوپاركی هە‌واری شار  بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ندشوێنك( لە‌ناوپاركە‌كە‌دا )وە‌ گژوگیاكە‌ی بڕنیت وبیبڕیت و بیگوازیتە‌وە‌  بۆشوینی خۆی  تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا

راگە‌یاندنی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی

 ١٩\٤\٢٠٢١



ڕیکلام