ئەنجومەنى دادوەرى داواى کۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچەى دادوەران دەکات

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات لێبڕینى موچەى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى کۆتایی پێبهێنێت.

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کراوە و ئیمزای بنگین قاسم محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی لەسەرە، داواکراوە پێداچوونەوە بە بڕیاری ٥٠٪ی موچەی دادوەران بکرێت کە ژمارەیان 408 دادوەر و داواکارى گشتییە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕینى نیوەى موچەکانیان، کاریگەرى لەسەر دۆخى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى دروستکردووە، بەتایبەت کە ئەوان بۆیان نییە کارى دیکە ئەنجام بدەن. 


ڕیکلام