زەریف سەردانى شوێنى کوشتنەکەى قاسم سولەیمانى کرد

  2021-04-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف گەشتە فڕۆکەخانەى بەغداد و لە لایەن بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوە و شاندى عێراقییەوە پێشوازیی لێکرا دواتر سەردانى ئەو شوێنەى کرد کە ساڵی پار قاسم سولەیمانى تێدا کوژرا.

دواى ئەوەى وەزیری دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەشتە عێراق، لەنێو فڕۆکەخانەى بەغدا و لەبەردەم ئەو شوێنەدا کە قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانى تێدا کوژران لە ئۆتۆمبێلەکەى دابەزی و سورەتى فاتیحەیان بۆ خۆێندن.

قاسم سولەیمانى سەرکردەى سوپاى قودسى ئێران و ئەبومەهدى موهەندیس بەرپرسی باڵاى حەشدى شەعبی و چەند کەسێکى دی دواى ئەوەى لە گەشتێکى وڵاتى سوریاوە بە فڕۆکە گەشتنە بەغدا بە فەرمانى درناڵد ترامپ سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەمریکا لە رۆژى 3/3/2020 لەناو فڕۆکەخانەدا هێرشیان کرایە سەر و کوژران.



ڕیکلام