دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەیزری دەرەوەی ئیران گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر، زەریف لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەویە هەرێم و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆوە پێشوازیکرا.
چاوەڕوانیش دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ لێپرسراوانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
دوێنێ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای دیکەی عێراق کۆبۆوە.